مالیكی: بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان عیراق پێویستی به چه‌كی تایبه‌ته
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه 20ی شوبات به‌ڕێوه‌چوو، نوری مالیكی سه‌رۆكی وه‌زیران بۆ سێرگی لافرۆڤ-ی روونكردووه‌ته‌وه كه به‌غدا پێ,یستی به چه‌كی تایبه‌ت و گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه بۆ راوه‌دوونانی گروپه توندڕه‌وه‌كان و ریشه‌كێشكردنیان.
هه‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، نوری مالیكی و سێرگی لافرۆڤ، قه‌یرانی سوریا و چۆنێتی گه‌یشتنی به چاره‌سه‌ری سیاسی‌یان له‌و وڵاته تاوتوێكردووه.
له‌لای خۆشیه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا پشتیوانیی مۆسكۆی له سه‌رجه‌م بواره‌كان بۆ عیراق ده‌ربڕیووه و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عیراقی له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كان و سه‌قامگیركردنی باری ئاسایش، به هه‌نگاوێكی گونجاو وه‌سفكردووه.
خه‌ندان
