کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەئەنبار لەسات وکاتی خۆیدا سوورین

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەئەنبار لەسات وکاتی خۆیدا سوورین
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند, لەئەنبار لەسات وکاتی خۆیدا ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت لەئێستادا کار بۆ دانانی پلانیک بۆ دابەشکردنی کارتی ئەلکترۆنی لەپارێزگاکە دەکرێت, داواشی لە ھاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە کرد سەردانی بنکەکانی دابەشکردن بکەن و کارتەکانی خۆیان وەربگرنەوە.



ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیۆنکاران لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لەعێراق گوڵشان کەمال لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەھۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی پارێزگای ئەنبار و بوونی شەڕ لەنێوان تیرۆریستان و ھێزەکانی سوپا ھەڵبژاردن دواناخرێت, لەھەمانکاتدا کۆمسیۆن سووە لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەسات و کاتی خۆیدا, لە ئێستادا لەچاوەڕوانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری داین بۆ ئەوەی بەدواداچوون لەسەر ناوی کاندیدەکان بکات, ئەو کات دەست بەکارەکانی خۆمان دەکەین.

وتیشی: کارمان لەسەر دانانی پلانیکی گەورە بۆ دابەشکردنی کارتی ئەلکترۆنی کردووە لەو ناوچانەی کە سوپای عێراقی کۆنترۆڵی بارودۆخەکەی کردووە و ئەمن وئاسایشی تێدا بەرقەرارە, سەبارەت بەو ناوچانەی تا ئێستا شەڕی تێدا بەردوامە پلانیکی تایبەتی لەلایەن کۆمسیۆنەوە بۆ دادەەنرێت, داوا لەھاوڵاتیانی ئەنبار دەکەین ڕوو بکەنە بنکەکانی دەنگدان کارتی ئەلکترۆنی تایبەت بەخۆیان وەربگرنەوە, بۆ ئەوەی مافی دەنگدانیان نەفەوتێت و لەھەڵبژاردنی پەرلمانی عێراق کە بڕیارە ٣٠ی نیسانی ئەم ساڵ ئەنجام بدرێت, بەشدار بن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەستی بەدابەشکردنی کارتی ئەلکترۆنی لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق کردوە جگە لەپارێزگای ئەنبار بەھۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی شارەکە.
Top