لەسەرەتایی مانگی ئازارەوە کارەبا بەشێوەی ٢٤ کاتژمێر دەبێت
لەبەیاننامەیەکدا کە لەوتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای عێراق موسعەب مودەرس دەرچووە, وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر کەوتووە, تێیدا ھاتووە: دوای ھەوڵ و شەونەخونییەکی زۆری وەزارەتی کارەبای عێراق, توانرا کاریکی زۆر باش بکرێت, لەسەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵیشدا لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق کارەبا بەبەردەوامی و ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەدرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە, پێشتر بەڵینمان دابوو بەھاوڵاتیان کە لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٣ کارەبا بەشێوەی ٢٤ کاتژمێر بدرێت بەڵام بەھۆی چەند ھۆکارێکەوە چەند مانگیک بەڵێنەکە نەھاتە دێ, لەوەرزی زستاندا کارمان کرد بۆ ئەوەی لەوەرزی ھاویندا کارەبا بەشێوەی ٢٤ کاتژمێر بدرێت.
