سوپای عێراقی ستافێكی رۆژنامه‌نووسی ئاژانسێكی توركیایی ده‌ستگیر ده‌كات
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی ئاژنسی هه‌واڵی په‌یامنێر گه‌یشتوون، كاتژمێر چواری سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه له بازگه‌ی داقوق له باشووری شاری كه‌ركوك، ئه‌م چوار رۆژنامه‌نووسه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیا له‌لایه‌ن هێزێكی فه‌وجی سێی فیرقه‌ی 12ی سوپای عێراق ده‌ستگیركراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپای عێراق كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه، ئاشكرایكرد، ئه‌و چوار رۆژنامه‌نووسه به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌و سنووره وێنه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراقیان گرتووه، بۆیه دهستگیرو راده‌ستی هه‌واڵگری سوپایان كردوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی ئاژانسی په‌یامنێر گه‌یشتوون، ئه‌و چوار رۆژنامه‌نووسه، هه‌ر چواریان كوردن و ته‌نیا یه‌كێكیان كه ناوی "محه‌ممه‌د جاف"ـه خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه و سێ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی تر، یه‌كێكیان كوردی باكووره به ناوی "ئیمڕا" و یه‌كێكی تریان خه‌ڵكی رۆژئاوا و ئه‌وه‌ی تریشیان خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ناوی "فه‌رهاده" و هه‌ر سێكیشیان ته‌نیا مۆڵه‌تی نیشینگه‌یان له هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه.
هه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه له ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی عێراق له ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له ئێستادا گه‌یشتۆته شاری كه‌ركوك، به‌ڵام نه ئه‌و و نه هیچ یه‌كێك له لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری سوپای عێراقی بگه‌نه ئه‌نجامێكی چاره‌سه‌ری بۆ ئازادكردنی هه‌ر چوار رۆژنامه‌نووسه‌كه.
