تا ئێستا سێ ملیۆن كارتی ده‌نگدان دابه‌شكراوه‌

تا ئێستا سێ ملیۆن كارتی ده‌نگدان دابه‌شكراوه‌
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕایگەیاند کە لەسەرتا سەری عێراق نۆ ھەزار بنکەی دەنگدان ھەیە و تاوه‌كوو ئێستاش سێ ملیۆن کارتی ئەلکترۆنی ده‌نگدان دابەش کراوە.

وتەبێژی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، سەفا موسه‌وی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گه‌یشتووه‌، ده‌ڵێت: تاوه‌كوو ئێستا لە ١٤ پارێزگا کارتی ئەلکترۆنی دابەش دەکرێت و نزیكه‌ی سێ ملیۆن كارت به‌ ده‌نگده‌ران دراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كۆمسیۆن هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ ئەوەی لە٣٠ی نیسان / ئه‌پڕێلی ئه‌مساڵدا بەرێکوپێکی و بێ كێشه‌ و گرفت پرۆسه‌ی ھەڵبژاردن به‌ڕێوه‌ بچێت.

موسه‌وی داوای لەسەرجەم رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی كردوه‌ كه‌ ھاوکاری کۆمسیۆن بکەن بەھاندانی ھاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی کارتی ئەلکترۆنی.

له‌ به‌شێكی دیگه‌دا، وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت: كۆمسیۆن ھەوڵی داوە لەسەرجەم پارێزگاکان بەپێی رێژەی دانیشتوان بنکەی دەنگدان بكاته‌وه‌، بۆیه‌ لەم ھەڵبژاردنه‌دا نۆ ھەزار بنکەی دەنگدانمان داناوە بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان ھیچ کێشەیەکی قه‌ره‌باڵغی و گرفتی تریان بۆ دروست نەبێت لەکاتی دەنگدان.
Top