وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا گه‌یشته به‌غدا
لای خۆشیانه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه رایانگه‌یاندووه، سه‌ردانه‌كه‌ی لاڤرۆڤ بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان عیراق و روسیایه و به تایبه‌تی له بواره‌كانی سیاسی و بازرگانی و ئابوری و مرۆیی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ردوو لا، پرۆژه‌ی دوو لایه‌نێكی گه‌وره‌ی له بواری نه‌وت و غاز و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با تاوتوێده‌كرێت كه ئێستا به‌شێكی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق تاوتوێی زۆر بابه‌تی دیكه ده‌كه‌ن و له‌وانه‌ش روداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان و قه‌یرانه‌كانی سوریا.
خه‌ندان
