بڕیار دەری پەرلەمان: ئەگەری ئەوە هەیە رۆژی یەك شەممە كۆبونەوەی پەرلەمان دوابخرێت
بڕیار دەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق محەمەد خالیدی لە لیدوانێكدا بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: ڕێك نەكەوتنی شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا سەبارەت بەكێشەكانی نێوان هەردوولا ئەوە دەگەیێنێت كە فراكسیۆنی كوردستانی جارێكی دیكە ئامادەی كۆبونەوەكان نەبن ئەگەر یاسایی بودجە بخرێتە نێو كارنامە كۆبونەوەكان و هەروەها لیستی موتەحیدونیش ئامادە نابن ، بەهۆی بەیاننامەیەكی موقتەدا سەدر سەرۆكی تەیار سەدڕی 20 پەرلەمانتار لە ئەحرار دەستیان لەكار كێشایەوە و بەشداری لەكۆبونەوەكان ناكەن و ئەگەری هەیە كە كۆبونەوەكەی ڕۆژی یەك شەممە دوابخرێت بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی پەرلەمانەوە.
حاكم زاملی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی ئەحرار رایگەیاند : لیستی ئەحرار دەست لەكار كێشانەوەكەیان هەڵوەشاندەوە ودەست دەكەن بەكاری ئاسایی خۆیان لەپەرلەمان.
خلیدی گوتیشی: رۆژی یەك شەممە چەند یاساییەك خوێندنەوە و دەنگی لەسەر دەدرێت كە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانە و ئەگەر لیستی ئەحرار و موتەحیدون و كوردستانی ئامادەی كۆبونەوەكە نەبن ئەوە بۆ ڕۆژێكی دیكە دوادەخرێت.
شایەنی باسە: فراكسیۆنی كوردستانی سوورن لەسەر ئامادە نەبوون لەكۆبونەوەی پەرلەمان ئەگەر یاسایی بودجە بخرێتە نێو كارنامەی كۆبونەوەكەوە بەیاساییەكی نا دەستوری وەسفی دەكەن.
