جێگری سەرۆک کۆماری عێراق خوزیەر خوزاعی پرۆژە یاسای خانەنشینی رەتکردەوە کە تێدا چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەندکرا ، خالد ئەسەدی ئەندام پەرلەمانی سەر بە دەوڵەتی یاسا بە ئاژانسی نیشتمانی بۆ هەواڵەکانی راگەیاند: خوزەیەر خوزاعی نامەیەکی بۆ پەرلەمانی عێراق ناردووە و تێدا ئەوەی راگەیاندووە کە پرۆژە یاسای خانەنشیانی رەتکردۆتەوە داوای کردووە ماددەکانی 37 – 38 هەموار بکرێتەوە،ئێنجا بۆ رەوانە بکرێتەوە ئەسەدی ئەوەشی رایگەیاندووە: کە جێگری سەرۆک کۆمار کە ئێستا دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری عێراقی هەیە داوای کردووە پەلە بکرێت لە هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە و پەسەندکردنی . شایەنی باسە: بە ئامانجی باشترکردنی بژێوی ژیانی خانەنشیان پرۆژە یاسایەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند کرا کە تێدا بە پێی پرۆژە یاساکە کەمترین مووچەی خانەنشیان 400 هەزار دینار دەبێت.