کەمێک بەر لەئێستا تەقینەوەیەک لەشاری بەغدا روویداو دەیان قوربانی لێکەوتەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەغدا رایگەیاند: تەقینەوەکە لە ناوچەی بەیاعی باشووری پایتەختی عێراق روویداوە و بە هۆیەوەش 2 کەس کوژران و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون ،بەشێک لە بریندارەکان برینیان سەختە، سەرچاوەکەی پۆلیسی ئەوەشی راگەیاند: تەقینەوەکە سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە لەکاتێکدابووە کە هاووڵاتیان خەریکی هاتنەسەر کار بوونە، گرووپە چەکدارەکانیش لەرێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە ئەو ناوچەیەیان کردۆتە ئامانج و تەقینەوەکەیان تێدا ئەنجامداوە و بەهۆیەوەش 2 کەس کوژران و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون . دواتریش تیمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنێ رووداوەکە پەراوی لێکۆلینەوەیان کردۆتەوە.
KDP.info