پێنج ئەندامی پەرلەمانی عێراق كشانەوەی خۆیان راگەیاند
دوێنێ موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدری لە بەیاننامەیەكدا كشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق راگەیاند و سەرجەم نوسینەگانی لە ناوەوەی دەرەوەی وڵات داخست. هۆكارەكەشی گەڕاندەوە، بۆ پاراستنی ناوی بنەماڵەی سەدر و دەربازبوون لە سیاسەت و سیاسییەكان و هەروەها هەموو ئەو گەندەڵییانەی كەرویانداوە. هەر لە بەیاننامەكەدا موقتەدا سەدر ئاماژەش بەوەداوە كە هیچ كەسێك بۆی نییە بە ناوی ڕەوتەكەیەوە لێدوان بدات و نوێنەرایەتیان بكات.
كەمێك لەمەوبەر لە دوو كۆنگرەی رۆژنامەوانی جیاوازدا، هەر یەك لە "زەینەب تائی، ئیمان موسەوی، حەسەن ئەللامی، حوسێن مەنسوری، حوسێن هەمهەم" كە سەرجەمیان ئەندامی كوتلەی ئەحراری سەر بە ڕەوتی سەدرن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كشانەوەی خۆیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران راگەیاند.
لە گۆنگرەكەیاندا ئەو ئەندامانەی كوتلەی ئەحرار هۆكاری كشانەوەكەیان گەڕاندنەوە بۆ فەرمانی سەرۆكی رەوتی سەدری، موقتەدا سەدر كە دوێنێ كشانەوەی رەواتەكەی لە پرۆسەی سیاسی راگەیاند.
