زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش فیدائییه‌كانی سه‌دامن
عه‌میری، له لێدوانێكیدا بۆ سۆمه‌رییه نیوز ئاماژه‌یداوه: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان توانیویانه نهێنی ناوی خوازراوی سه‌ركرده‌كانی گروپی داعش ئاشكرا بكه‌ن، به تایبه‌ت له میانه‌ی كوژران یان ده‌ستگیركردنی به‌شێكیان له حه‌فته‌كانی رابردوودا.
ده‌شڵێت: به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌كی ئه‌منی، به‌شێكی له سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی چه‌كداری داعش، ئه‌وانه‌ن كه پێشتر سه‌ر به رژێمی پێشوو بوون و له ریزی فیدائییه‌كانی سه‌دام بوون.
هه‌روه‌ها شێوازه‌كانی كوشتن، تێكدان و ته‌قاندنه‌وه و به‌شێوه‌ی گشتی خوێنڕێژییه‌كانی داعش به هاوشێوه‌ی كرده توندوتیژییه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس ده‌چوێنێت.
خاتوو عه‌میری ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی كه له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا به‌هۆی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان زیاتر له 18 هه‌زار كه‌س له سنووری پارێزگای دیاله كوژراون.
