موقتەدا سەدر هەڵوەشاندنەوەی رەوتە سیاسییەكەی راگەیاند
موقتەدا سەدر، لە بەیاننامەكەیدا روونیكردۆتەوە كە لە پێناو پاراستنی ناوبانگی بنەماڵەی سەدر، و كۆتاییهێنان بەهەموو گەندڵییەك، ئێمە وەك نووسینگەی شەهید سەدر لە ناوەوەو دەرەوەی عێراق، بڕیارماندا بە داخستنی سەرجەم نووسینگەكانمان .هەرلەبەیاننامەكەدا سەدر هۆكاری بڕیارەكەی بۆ كۆتاییهێنان بە نەهامەتییەكانی گەل و دەربازبوون لە سیاسەت و سیاسییەكان گەڕاندەوە و تەئكیدیشی كردەوە كە بۆ هیچ كەسێك نییە نوێنەرایەتییان بكات و بە ناوی رەوتی سەدرەوە لێدوان بدات .
هەر لەو بەیاننامەیەدا، موقتەدا سەدر رایدەگەیەنێت كە بەهیچ شێوەیەك لەمەودوا دەست وەرناداتە كاروباری سیاسی، هەروەك هیچ پۆستێك لە ناو حكومەت و دەرەوە و لە ئەنجومەنی نوێنەران وەرناگرێت.
