نوێنەرێکی موتەحیدون: ناوی ئەو نوێنەرانەی دەنگیان بەبڕگەی ٣٨ داوە, بەدەستمان گەیشتووە
حەیدەر مولا بۆ ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری وتیشی: دوای ئەوەی لێرە و لەوێ باس لە دەنگدان لەسەر بڕگەی ٣٨ی یاسایی خانەنیشینی یەکگرتوو کرا کە گوایە چەند لیستیک دەنگی لەسەر نەداوە داوامان لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد ناوی ئەو نوێنەرانەی دەنگیان لەسەر بڕگەکە داوە ئاشکرا بکات و ئەمڕۆ رەزامەندیان دەربڕی.
وتیشی: ئەو پەرلمانتارانەی دەنگیان لەسەر بڕگەی ٣٨ داوە, ١٣٣ نوێنەرە و ئەوەی دەنگی لەسەر نەداوە نۆ نوێنەرە و ٢٩ نوێنەریش بەدەنگدان لەسەری رازی نەبوون.
روونی کردەوە: ئەو پەرلمانتارانەی دەنگیان لەسەر داوە کەمیلە موسوی و عالیە نوسیف و محەممەد ھەنداوی و قاسم ئەعرەجی و خالید ئەسەدی و عەدنان شەحمانی و چەند نوێنەرێکی دیکە بوون.
