كوتلەی ئەحرار ناوی ئەو پەرلەمانتارانە ئاشكرا دەكات كە دەنگیان لەسەر بڕگەی 38 داوە

كوتلەی ئەحرار ناوی ئەو پەرلەمانتارانە ئاشكرا دەكات كە دەنگیان لەسەر بڕگەی 38 داوە
سەرۆكی كوتلەی ئەحراری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند كە ناویی ئەو پەرلەمانتارانە ئاشكرا دەكات كە دەنگیان لەسەر بڕگەی 38ی یاسایی خانەنشینی یەكگرتوو داوە.


بەها ئەعرەجی سەرۆكی كوتلەی ئەحرار لەپەرلەمانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسایی خانەنشینی یەكگرتووی خستە نێو كارنامەی كۆبونەوەكانەوە بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت وئێمە وەكو كوتلەی ئەحرار لەبڕگەی 38ی یاسایی خانەنشین ڕازی نەبووین ودەنگمان لەسەری نەدا و بەهیچ شێوەیەك جێگای قەبووڵ نیە، كوتلەی ئەحرار دەنگی لەسەر ئەو پڕگەیە داوە كە تایبەت مەندی بەبرپرسانی باڵای حكومەت وهەر سێ وەزارەتەكان دەدات.

وتیشی: لەئایندەیەكی نزیكدا ناوی ئەو پەرلەمانتارانە ئاشكرا دەكەم كە دەنگیان لەسەر بڕگەی 38 داوە ئەگەر بەشێوەیەكی فەرمیش نەبێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بزانن چ پەرلەمانتارێك لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان كار دەكەن.

لەلایەكی دیكەوە ئەندامێكی كوتلەی مواتن حەسەن ساری لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كرد كە كوتلەی مواتنی پەرلەمانی دژی بڕگەی 38ی یاسایی خانەنیشینن و داوای كرد كە سیاسیەت مەدارەكان دووربن لەڕێككەوتنی سیاسی بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر بڕگەكە بدرێت وداوای كرد كە دادگای ئیتحادی ئەو بڕگەیە ڕەت بكاتەوە.
Top