ئه‌مڕۆ دانوستانەکان لەبارەی بودجە دەستپێدەکاتەوە

 ئه‌مڕۆ دانوستانەکان لەبارەی بودجە دەستپێدەکاتەوە
جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ئاشکرایکرد،بڕیارە سبەی لیژنەی کوتلە کوردییەکان دەست بەدانوستانەکانی بکاتەوە لە گەڵ کوتلەکانی دیکە لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە.

موحسین سەعدون جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: لیژنەیەک لە ھەموو کوتلە کوردییەکان پێکھاتووە بۆگفتوگۆکردن لە گەڵ لایەنەکانی دیکە سەبارەت بەکێشەکانی بودجەی گشتی ئەمساڵی عێراق.

جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی راشیگەیاند: ھەفتەی رابردوو گفتوگۆیان لە گەڵ لایەنەکان دەست پێکردووە، بەڵام نەگیشتنە ھیچ رێککەوتنێک و دواخرا بۆ ئەم ھەفتەیە.

موحسین سەعدون گوتیشی: بڕیارە ئه‌مڕۆ رۆژی سێشەممە دەست بە گفتوگۆکانیان بکەن لە گەڵ کوتلەکانی دیکە .

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ عێراق چەند سزایەک بۆ ھەرێمی کوردستان دانراوە، لەوانە پێویستە ھەرێم رۆژانە 400ھەزار بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە بکات، بەپێچەوانەوە بەشە بودجەی ھەرێم دەبردرێت.
Top