سەرچاوەیەكی وەزارەتی بەرگری: گروپێكی تیرۆریستی لەریزی سوپای عێراق دەستگیركراوە
رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی لەزاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی بەرگری بڵاویكردۆتەوە كە ئەو گروپە لە ناو فرقەی سێی لیوای یانزەی سوپای عێراق لەسنوری شارۆچكەی شنگال ئاشكراكراوە كە لەسێ سەرباز پێكهاتبوون و كاری سیخورییان بۆ گروپی تیرۆریستی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام كە بە داعش ناسراوە كردووە و لە ئێستادا لێكۆلینەوەیان لەگەڵ دا دەكرێت .
هەروەها سەرچاوەكەی وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاندووە كە پێشبینی دەكرێت كەسانی دیكەش لە ناو ریزەكانی سوپای عێراق دا هەبن كە سەر بە گروپە تیرۆریستەكان بن و كاریان بۆ بكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە سوپای عێراق لە 21 كانوونی یەكەمی ساڵی 2013وە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە دژی چەكدارانی توندڕەو لە پارێزگای ئەنبار دەستپێكردووە كە هاوكاتە لەگەڵ زیاتر بوونی چالاكییەكانی (داعش) لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق.
