عەللاوی: لەگەڵ سەدر، حەكیم و برایانی كورد مالیكی دووردەخەینەوە
عەللاوی لە هەڤپەیڤینێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی (غەد) لە ئوردن رایگەیاند: "لە پرۆسەیەكی سیاسی دێمە دەرەوە كە زیان بە یەكێتی نیشتمانی عێراق بگەیەنێت، هاوكات ئامادەش نیم لە پرۆسەیەكی سیاسی بەشداربم ئێران بەڕێوەی بەرێت".
عەللاویبگوتیشی: "قاسم سولەیمانی ناناسم كە دۆسییەی عێراق و سووریا بەڕێوە دەبات، پێشتر لەلایەن ئەو و بەرپرسانی ئێران بانگهێشتكراوم، تەنانەت جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عێراق دوو مانگ پێش نەخۆشكەوتنی پێیگوتم ئێران ئامادەیە وەكو سەرۆكی دەوڵەت پێشوازیت بكات، بەڵام رەتمكردەوە".
دەشڵێ "هەروەها سەركردە ئێرانییەكان رێز لە سیاسەتمەدارانی عەرەب و عێراقی ناگرن، چەندین جار پێمگوتوون لە عێراق بەدوای هاوڕێدا بگەڕێن نەك بەكرێگیراو".
ئەیاد عەللاوی، سووربوونی خۆی بۆ لادانی مالیكی لە دەسەڵات دووپاتكردەوەو گوتی "بە هاوكاری رەوتی سەدر، ئەنجوومەنی باڵا و برایانی كورد رێگە نادەین مالیكی لەدەسەڵات بمێنێتەوە".
رووداو
