لیژنە هاوبەشەكەی حكوومەت و پەرلەمانی عێراق تا ئێستە نەگەیشتۆنەتە هیچ ئەنجامێك

لیژنە هاوبەشەكەی حكوومەت و پەرلەمانی عێراق تا ئێستە نەگەیشتۆنەتە هیچ ئەنجامێك
دوای ئەوەی حكوومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی هاوبەشیان پێكهێنا بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی ناو پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق لە ساڵی 2014دا، بەڵام تا ئێستە لیژنەكە نەگەیشتۆنەتە هیچ ئەنجامێك.
نەجیبە نەجیب پەرلەمانتاری عێراق لە لیژنەی دارایی رایگەیاند: ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لە پێكهێنانی ئەو لیژنەیە چارەسەركردنی ئەو كورتهێنانەیە كە لە بوودجەی عێراق بە هۆی هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی و زیاتر كردنی پترۆ دۆلار لە دۆلارێك بۆ پێنج دۆلار.
راشیگەیاند: كۆبوونەوەكانی ئەو لیژنەیە لە رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێ تا ئەوكاتەی چارەسەری كێشەكانی ناو پرۆژە یاسای بودجە دەكرێ.
Top