كوتلەی مواتن: ئێمە دەنگمان لەسەر بڕگەی 38ی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو نەدا
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكوتلەی مواتن، فورات شەرع، لەكۆنگرەیەكی رۆژناوانیدا ڕایگەیاند: ئێمە وەكو كوتلەی مواتن دژی بڕگەی 38ی یاسای خانەنشینی یەكگرتووین و لەكۆبونەوەی پەرلمان لەكاتی پەسەند كردنی پرۆژەكە ئێمە وەكو كوتلەی مواتن دەنگمان لەسەر بڕگەی 38 نەدا چونكە ئەو بڕگەیە پێداویستی و موچەی یەكجار زۆر بەپەرلمانتاران و بەرپرسانی باڵای حكومەت دەدات لەكاتی خانەنشین كردنیان.
فورات شەرع، گوتی: ئێمە وەكو كوتلەی مواتن یەكەم لیست و یەكەم كوتلە بووین كە بۆ پێ نەدانی خانەنشینی بەبەرپرسانی بالای حكومەت وهەرسێ سەرۆكایەتی عێراق كارمان كرد، چونكە دژی دەستوری عێراقیە و ناكرێت ئەو بڕگەیە جێبەجێ بكرێت و داوا لەدادگای ئیتحادی دەكەم بڕگەكە رەت بکاتەوە چونكە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا نیە.
