نەمانی پارە بانكەكانی عێراقیشی گرتەوە

نەمانی پارە بانكەكانی عێراقیشی گرتەوە
نەمانی پارە بانكەكانی عێراقیشی گرتەوەو سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێ تا بوودجەی مانگەكانی سەرەتای ئەمساڵی وەزارەتەكانی عێراق دابەش نەكراوە.
بە پێی زانیارییەكان ماوەیەكە نەمانی پارە لە بانكەكانی پارێزگاكلنی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سەریهەڵداوەو كاریگەریی لەسەر كارەكانی هاووڵاتیان و كۆمپانیا و دامەزراوەكانی حكوومەتیش دروست كردووە.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پشتراستی نەمانی پارە لە بانكەكانی عێراق كردەوەو راشیگەیاند: تا ئێستە بوودجەی وەزارەتەكانی حكوومەتی عێراق لە مانگی یەك و دووی ئەمساڵ نەدراوە، حكومەتی عێراقی چاوەڕوانی پەسەندكردنی بودجەی گشتی دەكات.
لای خۆیەوە دكتۆر خێروڵا حەسەن وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، نەمانی پارەكان بانكەكانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیشی گردۆتەوەو ئەگەر لەم یەك دوو هەفتەیە چارەسەر نەكرێ كێشە نەمانی پارە لەو بانكانە كاریگەریی خراپی لەسەر كۆی بارودۆخی عێراق دەبێ.
Top