دوای ئەوەی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێکی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی هه‌زاران ئافره‌تی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان‌و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان له گرتوخانه‌كاندا، بڵاوکردەوە حکوومەتی عێراق ئەو راپۆرتەی رەتکردەوە بە نادروست ناویده‌بات. ئیبتهال كاسد زیدی، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئافره‌تان له عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، پێشتر لیژنه‌ی پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی ئافره‌تانی ده‌ستگیركراو راگیرا‌و له گرتوخانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد‌و ناوخۆ و لیژنه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، سه‌ردانی گرتوخانه‌كانی ئافرەتان ده‌كه‌ن. وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئافره‌تان، ره‌تیشیكرده‌وه، ئافره‌تان له گرتوخانه‌كاندا، رووبه‌روی ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژی بوبێتنه‌وه‌و راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچیشی به راپۆرتێكی نادروست، ناوبرد. هاوكات، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی عێراق، ئەویش لای خۆیەوە راگەیاندووە کە راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ، هه‌ڵه‌ی تێدایه و ژماره‌ی ئافره‌تانی سزادراو 700 ئافره‌تن و 240 ئافره‌تیش راگیراون و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، نه‌ك هه‌زاران ئافره‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه.