حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجە چاوەروانی ھاتنی شاندی بەغدا دەکات بۆ ھەرێم
نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:ئەو لیژنەی لەھەموو کوتلە کوردیەکان پێکھاتبوو بەردەوامە لەگفتوگۆکردن لەگەڵ کوتلەکانی دیکە لەبارەی کێشەکانی نێو بودجەی ئەمساڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتونەتە ھیچ رێکەوتنێک.
نەجیبە نەجیب گوتیشی: رەنگە ھەفتەی داھاتوو سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجە بخاتە بەرنامەی کارەوە بۆئەوەی خوێندنەوە یەکەمی بۆ بکرێت ،بەڵام ئێمە داوادەکەین ئەو پڕۆژە یاسایە بگەرێتەوە بۆ حکومەت وئەو سزایەی بۆ ھەرێم دانراوە لاببرێت،گەرنا ئێمە دەنگی پێ نادەین.
نەجیب رونیشیکردەوە، لەئێستادا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە ھەرێمی کوردستان چاوەروانی ھاتنی شاندی بەغدا دەکات بەسەرۆکایەتی حوسێن شەھرستان ،بۆئەوەی کێشەکان یەکلایی بکەنە،بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە ئەو شاندە کەی سەردانەکە ئەنجام دەدات.
لەپڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ سزایەک بۆ ھەرێمی کوردستان دانراوە ئەگەر رۆژانە 400ھەزار بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە نەکات،بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان دەبردرێت،ئەم سزایەش لەلایەن ھەرێم بەھەموو
