لەرومادی هێڵەكانی پەیوەندی بەكارخرایەوە 24 كاتژمێرە فەلوجەش ئارامە
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار ئەسماو ئوسامە بەشەفەق نیوزی راگەیاند : هێڵەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت دوای پچڕانی جارێكی تر بەكارخرانەوە لەكاتژمێرەكانی یەكەمی ئەمڕۆ ، "بەدرێژایی ڕۆژی رابردوو گوزەرانی خەڵك ئاسایی بووە لەرومادی .
ئاماژەی بەوەشكرد "تا كاتژمێرەكانی كۆتایی شەوی رابردوو دەنگی تەقە دەبیسترا لەوشوێنانەی كەهەردوو هێزی سوپای عێراقی و چەكدارەكانی لێیە هەروەها زیان بەڕیزەكانیان گەیشتوە هەرچەندە هێڵەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێتیان پچڕاندبوو بەڵام ئەمە هیچ سودێكی بۆیان نەبوو ، بۆیەجارێكی تر هێڵەكانیان بەكارخستەوە .
هەروەها شایەتحالێك بەهەمان سەرچاوەی ڕاگەیاند : بۆمبی چێندراو لەنێوان هەموو 100 مەترێك لەشارەكە دا هەیە ، كارمەندانی نەخۆشخانەی فەلوجە نزیكی 100 كەس دەبن كە دەست بەسەر كراون لەناو بینایەكە هیچ نەخۆشێكی تێدا نیە .
