دوو تەقینەوە لە نزیك ناوچەی سەوزی بەغدا ڕوویدا
سەرچاوەیەكی ئەمنی كە نەیویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند : ئەمرۆ بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی مین رێژكراو لەنزیك وەزارەتی دەرەوەی عێراق كە نزیك ناوچەی سەوزی بەغدایە 8 هاوڵاتی بریندار بوون وئەو ئۆتۆمبێلە لەیەكێك لەپاركەكانی ڕاوەستانی ئۆتۆمبێل دانرابوو .
هەر هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند: لەنزیك ناوچەی سەوزی بەغدا لە ناوچەی كەرادە مەریەم كەسێكی خۆ كوژی لەنێو چێشخانەیەك خۆی تەقاندەوە كە تێدا هاوڵاتیەك كوژراو پێنجی دیكەش بریندار بوون .
دواتر لەلایەن سوپای عێراقیەوە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فەریاكەوتنی بەغدا كران وكوژراوەكەش بۆ دادوەری پزیشكی بەغدا ڕەوان كرا.
جێگای باسە: لەدوێنێوە ناوچەی سەوزی بەغدا كردەوەی تیرۆریستی تێدا ئەنجام دەدرێت كە دوو موشەك لەشوێنێكی نەزانراو ڕەوانەی ناوچەی سەوز كرا بەڵام سەرچاوەكانی ئەمنی هیچ لێدوانێكیان لەو بارەیەوە نەدا وڕێژەی كوژراو و بریندارەكانیش ئاشكرا نەكرا ولەدوێنێوە بارودۆخی ئەمنی بەغدا زۆر نا لەبارە وبەدەیان خاڵی پشكنین لەنزیك ناوچەی سەوز دانراوە.
