بۆردومانكردنی فەلوجە لەلایەن سوپای عێراقەوە

 بۆردومانكردنی فەلوجە لەلایەن سوپای عێراقەوە
سەرچاوەكانی ئەمنی بڵاویان كردۆتەوە دوای تەواوبوونی وادەی نوری مالیكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەركردنی گروپە چەكدارەكانی داعش و سەر بەدەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام هێزەكانی سوپای عێراق بۆردومانی قەزای فەلوجە سەر پارێزگای ئەنباریان دەست پێكردوە .

لەكاتێكدا سوپای عێراق توانیویەتی لە گەرەكی بوهەزیم لە سەنتەری پاریزگای رومادی پێشرەوەی بكات و بەشێكی فراوانی سەنتەری پارێزگای ئەنبار لە دەست گروپە چەكدارەكان پاك بكاتەوە.

لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك لە پۆلیسی عێراقی رایگەیاند كە لە ئاكامی تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە بازارێكی میللی لە باشووری شاری بەغدا 12 كەس بوونە قوربانی .

سەرچاوەكە رونیكردەوە كە كەسێكی خۆكوژ بە پشتێنەیەكی بۆمبرێژكراوەوە خۆی لە ناو بازارێكی میللی لە قەزای مەحمودییە تەقاندەوە بەهۆیەوە 3 كەس كوژران و نۆی دیكە بریندار بوون. دواتر هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو بریندارانیان بۆ نەخۆشخانەو تەرمی كوژراوانیش بۆ فەرمانگەی دادی پزیشكی گواستەوە .
Top