ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای خانەنشینی دەدات
روونیكردەوە، بە پێی رێكەوتنی نێوان كوتلە سیاسییەكان لە دانیشتنی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بوودجەی ئەمساڵی عێراق ناكرێ تا ئەوكاتەی لایەنە سیاسییەكان دەگەنە رێكەوتنێكی یەكجارەكی.
راشیگەیاند: بەڵام لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا پرۆژە یاسای خانەشینی لە عێراق كە پرۆژە یاسایەكی گرنگە پەسەند دەكرێ.
بەپێی رەشنووسی كۆتایی پرۆژە یاساكە، مووچەی خانەنشینی بەپێی هاوكێشەی (مووچەكە كەڕەتی ژمارەی ساڵەكانی خزمەتی خانەنشینی دەكرێت و كەڕەتی رێژەی كەڵەكەبووی 2.5 لەسەد دەكرێت) هەروەها كەمترین مووچە كە دەدرێتە خانەنشینان بریتی دەبێت لە 400 هەزاردینار لە مانگێكدا لەگەڵیشیدا دەرماڵەی گرانی بژێوی دەدرێت، ئەمەش لەكاتێكداكە كۆی مووچەكەی بەو دەرماڵەوە لە 400 هەزاردینار كەمتر بێت.
