مالیکی یەکێک لە دادوەرانی بڕیاری لەسێدارەدانی سەددام دەستگیر دەکات

مالیکی یەکێک لە دادوەرانی بڕیاری لەسێدارەدانی سەددام دەستگیر دەکات
دادگای بڵاوکراوەو راگەیاندنەکانی عێراق یاداشتێکی گرتنی ناردووە بۆ ئەو دادوەرەی لەدادگایی حوکمدانی سەددام بە سێدارە بەشداری کردوە.
مانگی رابردوو یاداشتێک بۆ مونیر حەداد و دانەیەکی دیش بۆ سەرمەند تائی نێردراوە چونکە رەخنەیان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق گرتووە، ئیتر بە تۆمەتی بەزاندنی سنووری کارمەندی خزمەتی گشتی ئەو یاداشتەیان بۆ نێردراوە.
سەرمەند تائی نووسەر و رۆژنامەنووسە لە رۆژنامەی (المدی) و لە پرۆگرامێکی گفتوگۆی تەلەفزیۆنیش بەشدارە، بەڵام وادیارە ئەم یاداشتە لەسەر رەخنەکانی بووە کە گرتوویەتی لە سەرۆک وەزیران، بەڵام رەخنەلێگیراو قبوڵی ناکات و یەکەم یاداشتی گرتنی رۆژنامەنووسێک رادەگەیەنن کە لەوەتەی رژێمی پێشوو ئاوا بووە، کاری وا رووی نەداوە.
لەمبارەیەوە راوێژگاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی فەڕەنسا رادەگەیەنێت کە شتێکی لەو جۆرە لە ئارادا نییە، ئەگەر ھەشبێت ئەوا نوری مالیکی مافێکی خۆی جێبەجێ دەکات کە وەک ھەر ھاوڵاتییەکی عێراقی دەتوانێ لە رێگەی یاساوە پارێزگاری لە خۆی بکات.
لای خۆیەوە مونیر حەداد، ئەو دادوەرەی بڕیاری لەسێدارەدانی سەددام-ی دا لە ٢٠٠٦ کە ئێستا کۆمپانیایەکی تایبەت بەخۆی ھەیە بۆ پارێزەری، رای گەیاند کە پێنشەممە چووە بۆ دادگا لەدوای ئەو باداشتی گرتنەی لە چوارشەممەدا بۆی ھاتبوو، بەڵام بە کەفالەت بەربووە. ئینجا دەڵێ 'ئەو کەسەی کە داوای لەدژم بەرزکردبۆیەوە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو بەتۆمەتی ئەوەی تەشھیرم پێ کردووە و سنوورم بەزاندووە لەکاتێکدا جگە لە رەخنە گرتن لە حکومەت، ھیچ شتێکی دیم نەکردووە'.













باسنیوز
Top