سەركردەیەكی سەربازی :چاوەروانی فەرمانی مالیكین تاكو دەست بەشەڕبكەین لەفەلوجە

سەركردەیەكی سەربازی :چاوەروانی فەرمانی مالیكین تاكو دەست بەشەڕبكەین لەفەلوجە
هێزەكانی مالیكی لەئامادەباشیدانە بۆرووبەڕووبونەوەی توند لەگەڵ عەشایەرو چەكدارانی داعش لەحەی مەلعەب لەباكوری شاری رومادی ، دوای ئەوەی گروپە توندرەوەكان و چەكدارەعەشایەرەكان دەستیان بەسەر ناوچەكە داگرتووە.



لەكاتی گەیشتنی هێزەكانی مالیكی چواردەوری شاری فەلوجەیان داوە و بەنیازی ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراونن و تەواو لەئامادە باشی دان . چاوەروان دەكری َ پێكدادانی توند ڕووبدات لەنێوان چەكدارانی داعش و سوپای عێراقی لەحەی مەلعەب چونكە ئەوشوێنە ناوەڕاستی پەناگەی چەكدارانی داعشە .

سوپای عێراقی دەبابەو تانكو زرێپۆشی زۆری لەچواردەوری مەلعەب و شەقامی 20 ی و حەی ئیسكان داناوە ،جگەلەوەی بەبەردەوام دوور بەدووری ئەم ناوچانە بۆردومان دەكرێ‌.
Top