عەلاوی جارێکی دیکە هێرشدەکاتەوە سەر مالیکی
هەروەها گوتی: "شانازییە بۆ من كاتێك سەرۆك وەزیران بووم بە هاوكاری دانیشتووانی فەللوجە توانیم بەسەر تیرۆردا زاڵبم، بۆیە تاوەكو ئێستاش دانیشتووانی فەللوجە لە هەڵبژاردنەكاندا هاوكاریم دەكەن، هاوكات حكومەتیشی بە كوشتنی نزیكەی نیو ملیۆن كەس تاوانباركرد لە ماوەی 8 ساڵی رابردوو".
عەلاوی گوتیشی: "حكومەتی عێراق ساڵانە نزیكەی بڕی 40 ملیار دۆلار بۆ دەزگا ئەمنییەكان تەرخان دەكات و هێشتاش رەوشی ئەمنی وڵات ناجێگیرە". هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە سەرجەم فەرماندە ئەمنییەكان لەژێر دەسەڵاتی تاكە كەسێكن، كە ئەویش نووری مالیكی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراقە.
لە ناوەڕاستی ساڵی رابردووەوە رەوشی ئەمنی شاری بەغدا پشێوییەكی تەواوی بەخۆیەوە دیوەو لە سەرەتای ساڵی 2014 نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند ساڵی رابردوو نزیكەی 7818 كەس كوژراون و 17981 كەسیش برینداربوون، كە سەرباز و پۆلیس و خەڵكی سڤیل لەخۆدەگرێت.
رووداو
