ڕاوێژکارێکی پێشووی مالکی: حکومەتی عێراق هیچ ساڵێک بەخۆشی لەگەڵ هەرێمدا لەسەر بودجە ڕێک نەکەوتووە
ڕاوێژکاری پێشووی نوری مالکی بۆ کاروباری هەرێمی کوردستان،عادل بەرواری، لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس وڕادیۆی پەیامنێر گوتی:" لەسەرەتاشدا لایەنە عەرەبەکان لەگەڵ ئەوەدا نەبوون ڕێژەی لە سەدا حەڤدەی بودجەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکرێت".
گوتی:"هیچ ساڵێک لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەدا، حکومەتی عێراق بەخۆشی و بە برایانە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا مامەڵەی نەکردووە".
ڕاشیگەیاند: "کێشەی هەناردەی نەوت لەلایەن هەرێمەوە بۆ تورکیاو ئەوروپا یەکێکە لە کێشە سەرەکیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، چونکە بەغداد دەیەوێت لە دەسەڵاتی خۆیدا بێت".
