ئەشواق جاف: یاسای بودجەی عێر اق یاسای سزادانە

ئەشواق جاف: یاسای بودجەی عێر اق یاسای سزادانە
نوێنەرێكی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو بەبێ دەنگی وەزیرە کوردەکانی حکومەتی عێراق، پڕۆژە یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کراو ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا. لەیەکەم گفتوگۆی ئەو پڕۆژەیەشدا لە ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی ئامادەنەبوونی کوردو نەبوونی نیسابی یاسایی دانیشتەکە دواخرا، نوێنەرێکی کورد لە بەغداش پێی وایە یاسای بودجە یاسای سزادانە.



ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی كوردستانی، ئەشواق جاف، بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: "ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكیدا لەهەموو سەرۆك فراكسیۆنە كوردیەكان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لیژنەكانی پەرلەمانی عێراق تا بڕوایان پێبهێنین بەگەڕانەوەی رەشنووسی بودجەی عێراق لەپەرلەمانەوە بۆ حكوومەتی ناوەندی".



گوتی: ئەوەی پێویستە لەرەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆساڵی 2014 تێبینی بكرێ‌ بودجەی ماددەی 140 و پێشمەرگەیە كەوای كردووە یاسای بودجە نەبێ‌ بەڵكو یاسای سزادان بێ‌، ئەگەر ئەو خاڵانە چارەسەر نەكرێن و نەگەڕێنەوە بۆ حكوومەتی ناوەند بەچاككراوی نەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمانی ئەوا كاتێكی زۆری دەوێ‌ بۆ پەسەند كردن و خودی پرۆژە یاساكە دەبێتە پروپاگەندەی هەڵبژاردن.



باسی لەوەش كرد، هەرچەندە پەیوەندی بەكوردەوە نییە، بەڵام داواكاری هەیە بەكەمكردنەوەی بودجەی پەرلەمانی عێراق بۆ نیوەی ئێستای بودجەكەی، رۆژی 29ی كانوونی دووەمی 2014 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادكردنی لە دۆلارێكەوە بۆ 5 دۆلار لەپارەی پترۆ دۆلار بۆ ئەو پارێزگایانەی نەوت بەرهەم دەهێنن، بەپاشكۆیەكیش ناردوویەتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران كە حكوومەت لەوانەیە پێوەی پابەند نەبێ‌ بەو پێیەی بەپاشكۆ ناردوویەتی.



زیاتر گوتی: ئەگەر حكوومەتی عێراقی راستگۆیە لەزیادكردنی پارەی پترۆ دۆلار بۆ 5 دۆلار ئەوا پێویستە جارێكی دیكە بودجە بگەڕێتەوە بۆ حكوومەتی و بیخاتە ناو رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی 2014ە و بینێرێتەوە بۆ پەرلەمان.



ئاماژەی بەوە كرد، زیادكردنی پارەی پترۆدۆلار قازانجی كەركوك و هەرێمی كوردستانە کە ئەو پارەیە دەبێـتە پێنج هێندە، مەبەست لەپارەی پترۆدۆلار ئەو زیانانەیە کە بەژینگەی ئەو پارێزگایانە دەگات کە نەوت بەرهەم دەهێنن و لەرێی ئەو 5 دۆلارەوە بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بتوانن ئەو زیانانە چاك بكەنەوە"
Top