عێراق.. لە یەک مانگدا 1013 کەس کوژراون
ئاژانسی (فرانس پرێس) بە پشتبەستن بە بڵاوکراوەی وەزارەتەکانی تەندروستی، ناوخۆ و بەرگری عێراق، لە راپۆرتێکدا رایگەیاند: "ژمارەی قوربانییانی تەقینەوە و کردەوەی چەکداری لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2014 لە عێراق، گەیشتە زیاتر لە 1013 کوژراو، کە 795ـیان خەڵکی مەدەنین و 122ـیان سەربازن و 96ـیان پۆلیسن، جگە لە 2024 بریندار".
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، "هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی رابردوو 189 چەکداریان کوشتووە و 458ـی دیکەشیان دەستگیرکردووە".
ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەی قوربانییانی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2014 لە عێراق بە بەراورد لەگەڵ کانوونی دووەمی ساڵی 2013، سێ هێندە زیادیکردووە.
هاوکات ماوەی زیاتر لە مانگێکە سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە دژی چەکدارانی تووندڕە و لە پارێزگای ئەنبار دەستپێکردووە و بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 650 کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە 140 هەزار کەسی دیکە.
رووداو
