ئوسامه نوجه‌یفی: پێویسته پرۆژه یاسایی بودجه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بگەڕێنرێتهوه
ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: پرۆژه یاسایی بودجه پێویسته ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێـت، به‌ڵام كێشه‌ی زۆری له‌سه‌ره وئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ده‌نگی له‌سه‌ر دا به‌بێ ئه‌وه‌ی رێكکهوتنیكی سیاسی بكرێت و ناكرێت په‌رلەمان ده‌نگی له‌سه‌ر بدات، چونكه كێشه‌ی زۆری له‌سه‌رە، له‌وانه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان وبودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان وبودجه‌ی پێشمه‌رگه وچه‌ند كێشه‌یه‌كی دیكه وهه‌روه‌ها تا ئێستا ڕاپۆرتی گشتی بودجه‌ی ساڵی 2013 نه‌گه‌ێشتۆته په‌رلەمان بۆیه پێویسته بگەڕێنرێتهوه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێت دواتر ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئوسامه نوجه‌یفی گوتی: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا په‌رلەمان ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگ ده‌دات له‌وانه‌ش پرۆژه یاسایی خانه‌نشینی یه‌كسانیه دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ودووه‌می بۆ كراوه.
شایه‌نی باسه، بڕیار سبەینێ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه یاسای بودجه بكات و ئه‌گه‌ر ڕێكهوتنیكی سیاسی نه‌بوو وپهرلمانتاران ڕازی نه‌بوون له‌سه‌ری، ئه‌وه دهگەڕێنرێتهوه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
