یاسای خانه‌نشینی نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه
ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی عیراقی دواخستوه ته‌نها لایه‌نه یاسایی و دهستووریهكهیه، چونكه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌خوازێت له‌كاتی په‌سندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری لێنه‌كه‌وێته‌وه، بۆیه داوای له‌هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و یاسایی كردوه جارێكی دیكه داڕشتنه‌وه‌ی بۆ بكه‌نه‌وه، تا دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌و یاسایه پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌كی دیكه یان بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوور نه‌بێت.
پێشبینی دەكرێت له‌نزیكترین كاتدا ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه په‌سه‌ند بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی بودجه بكرێت، به‌و پێیه‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه ته‌نها ده‌نگدانی پێویسته.
به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه مووچه‌ی سه‌رجه‌م خانه‌نشینان یه‌كده‌خات كه له ئێستادا جیاوازی هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌گشتی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌گوێره‌ی ساڵانه‌ی خزمه‌ت و بڕوانامه‌كه‌ی زیاد ده‌بێت به‌جۆرێك كه‌مترین مووچه 400هه‌زار دینار ده‌بێت.
خه‌ندان
