پەرلەمانتاران ھەڕەشەی بایکۆتی دانیشتنی پەیوەست بە گفتوگۆکردنی بودجە دەکەن
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق راگەیاند: حکوومەتی عێراق لەئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەدا یاسای ئەو پارێزگایانەی پێشێلکردووە کە لە ھەرێمێکدا رێکنەخراون و تێیدا ھاتووە کە لەبەرامبەر بەرھەمھێنانی ھەر بەمیلێک نەوتدا، 5دۆلار بۆ ئەو پارێزگایانە تەرخانبکرێت کە نەوت بەرھەمدەھێنن.سامان فەوزی روونیشیکردەوە کە لە پرۆژە یاساکەدا پترۆدۆلار بە یەک دۆلار دەستنیشانکراوەو کۆمەڵێک پەرلەمانتارانیش جەخت لەسەر زیادکردنی پترۆدۆلارەکە دەکەنەوە.لای خۆشیەوە جەواد بەزونی پەرلەمانتاری کوتلەی مواتن بۆ سۆمەرییە نیوز رایگەیاند دەستنیشانکردنی پترۆدۆلار بە یەک دۆلار رەتدەکەنەوە، چونکە نادەستوورییەو دژی یاسای پارێزگاکانیشە.گوتیشی ئەگەر ھاتوو ئەو خاڵە چارەسەرنەکرێت ئەوا پەرلەمانتارانی ھاوپەیمانی کوردستان، کوتلەی موتەحیدون و پارلەمانتارانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کە ژمارەیان دەگاتە 120 پارلەمانتار، گفتۆگۆکردنی بودجە بایکۆت دەکەن.
KDP.info
