والی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام كوژرا

 والی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام كوژرا
سەرچاوەیەكی سەربازی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، لە پێکدادانێكی چەكداریدا لە پارێزگای ئەنبار والی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام كوژراوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای ئەنبار بە دەزگاكانی هەواڵی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لە رووبەڕووبوونەوەیەكی چەكداریدا لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای ئەنبار و چەكدارە تووندڕەوەكانی سەر بە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە دوورگەی خالیدیە لە ناوچەی (كرتان)ی رۆژهەڵاتی شاری روومادی ( ئیسماعیل لەتیف) والی رێكخراوی داعش كوژراوە.

سوپای عێراق ماوەی زیاتر لە 3 هەفتەیە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە دژی چەكدارانی تو‌وندڕەو لە پارێزگای ئەنبار دەستپێكردووەو شەڕوپێكدادان لە نێوان سوپاو ئەو چەكدارانەو چەكدارانی هۆزەكانی ئەنبار ناو بەناو سەرهەڵدەداتەوە.

دوێنێش فەرماندەیی پرۆسە ئەمنییەكانی ئەنبار لە بەیاننامەیەكەدا رایگەیاند، كە سوپای عێراق هەڵمەتی ماڵ بە ماڵی لە رومادی دەستپێكرد و قەدەخەكردنی هاتووچۆی بەسەر ئەو شارە سەپاندووە.













رووداو
Top