بەبریاری مالیکی سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكان بە یەكجاری دوور خرایەوە

 بەبریاری مالیکی سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكان بە یەكجاری دوور خرایەوە
بەبڕیاری نوری مالیكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، عەلی قادر، سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی بە یەكجاری لە پۆستەكەی دوور خستەوە، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا کە لەشاری هەولێر سازیکرد ، عەلی قادر سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، بێ تاوانی خۆی نیشاندا لەهەر تۆمەتێك كە ئاڕاستەی بكرێت و تەئكیدیشی كردەوە كەئەو هیچ سەرپێچییەكی یاسایی نەكردووە.
داواشی لە سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد هەڵوێستیان هەبێت لەسەر لادانی لە كارەكەی، بەو پێیەی پێشتر هیچ تۆمەتێكی ئاڕاستە نەكراوە و هیچ لیژنەیەكی لەسەر پێك نەهاتووە. دوای لابردنی عەلی قادریش مازن عەبدلقادر وەك سەرۆكی‌ نوێی‌ كۆمسێۆنی‌ هەڵبژاردنەكان لەهەرێمی‌ كوردستان دانرا , ناوبراو پێشتر یاریدەدەری‌ گشتی‌ سەرۆكی‌ كۆمسیۆنی‌ هەڵبژاردنەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان بووە‌.
Top