بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز: دانانی سزا لەناو بودجە بۆ ھەرێم ناقانوونییە

 بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز: دانانی سزا لەناو بودجە بۆ ھەرێم ناقانوونییە
بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت:ھیچ برگە ومادەیەکی دەستوری ویاسایی نییە کە لە پڕۆژە یاسای بودجە سزا بۆ ھەرێمی کوردستان دابنرێت، ئەگەر رۆژانە رێژەیەکی دیاری کراوی نەوت ھەناردەی دەره‌وەی وڵات نەکات.

د.رزگار بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: دانانی سزای برینی بودجەی ھەرێم لە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق ئەگەر رۆژانە 400ھەزار بەرمیل نەوت رەوانەی دەره‌وەی وڵات نەکات، نە نایاسایی و نە ناقانوونییە، چونکە ھیچ مادە و برگەیەکی دەستوری و یاسایی لە عێراق نییە کە ئەم جۆرە سزایە لەناو بودجە بۆ ھەرێمی کوردستان دیاری بکرێت.

د.رزگار گوتیشی: دانانی ئەم جۆرە سزایە لەناو پڕۆژە یاسای بودجە بۆ ھەرێمی کوردستان،تەنھا بۆ ئالۆزکردنی قەیرانەکانە .

بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز راشیگەیاند:ٍ ھەموو ھەوڵێک دەدەین، بۆ ئەوەی ئەو سزایەی لە بودجە بۆ ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە لابدەن،چونکە بەھیچ شێوەیەک ئەم جۆرە سزایە قبول ناکەن.

لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق سزایەک بۆ ھەرێمی کوردستان دیاریکراوە،ئەگەر رۆژانە 400ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەره‌وە نەکات بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان دەبردرێت.
Top