لەسەر نەوتی کوردستان، عێراق ھەڕەشەی دەرکردنی کۆمپانیا تورکییەکان دەکات

لەسەر نەوتی کوردستان، عێراق ھەڕەشەی دەرکردنی کۆمپانیا تورکییەکان دەکات
حکومەتی ناوەندی عێراقی ھەڕەشەی ئەوە لە تورکیا دەکات کە کۆمپانیاکانی لە عێراق دەردەکات، ئەگەر ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ وڵاتەکەیان بەزووترین کات رانەگرن.



بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرزی ئینگلیزی، عەبدولکەریم لوعێبی وەزیری نەوتی عێراقی رایگەیاند کە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا، بۆ حکومەتی بەغدا “ھێڵی سوورە” و ترسی ئەوەشی لێدەکرێت کە ناسەقامگیریی لە وڵاتەکە دروست بکات و تورکیاش بەم کردارەی لە بەرژەوەندیی نابێت.

لەوبارەیەوە لوعێبی گوتی “حکومەت عێراقی توندترین رێگەوشوێن دەگرێتە بەر و یەکێکیش لەوانە دەرکردنی کۆمپانیا تورکییەکانە لە عێراق و ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو گرێبەستێکیش لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان.”

ھەروەھا ئەو وەزیرە عێراقییە گوتیشی “دەبێ ئەنقەرە بەجیدی بیر لەم کێشەیە بکاتەوە و ئەوە لە بەرژەوەندی تورکیا نییە کە دەستێوەردان لەم کارەدا دەکات.”
Top