پەرلەمانی عێراق لێژنەیەك بۆ بەدواداچوون لەپسكیتی ئیكسپایرەكەی پەروەردە پێك هێنا

پەرلەمانی عێراق لێژنەیەك بۆ بەدواداچوون لەپسكیتی ئیكسپایرەكەی پەروەردە پێك هێنا
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لێژنەیەكی پێكهێنا لەلێژنەی تەندروستی وپەروەردە بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو پسكیتە ئێكسپایرە كە لە ووڵاتی ئوردنەوە ڕەوانەی عێراق كراوە.



لەبەیاننامەیەكدا سۆزان سەعد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكوتلەی فەزیلە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی پسكیتی ئێكسپایەر لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە هێنرایە عێراق كە بڕیار بوو بۆ قوتابیانی سەرتایی دابەش بكرێت ئەویش وەكو بەرنامەی خۆراكی نێودەوڵەتی كە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە دانراوە.



سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لێژنەیەكی پێكهینا بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو كێشەیە وسەردانی ئوردن بكەن بۆ گفتوگۆ كردن لەگەڵ بەرپرسان لەسەر ناردنی ئەم جۆرە پسكیتە بۆ قوتابیانی عێراق.



وتیشی: لێژنەكە پێك هاتووە لەلێژنەی تەندروستی وپەروەردەی پەرلەمان ودوێنی بەها ئەعرەجی سەرۆكی لێژنەی نەزاهە كۆبونەوەیەكی ئەنجام دا سەبارەت بەم كێشەیە وچونیەتی چارەسەر كردنی وسزادانی ئەو بەرپرسانەی دەستی لەو كردەوە هەبووە.
Top