سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای كار ده‌دات
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. كه وێنه‌یه‌كی ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر كه‌وتووه، تێدا هاتووه: سبه‌ی پێنچ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجه‌یفی ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ده‌دات له‌وانه‌ش یاسای چاككردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی دادگایی ژماره 160 له‌ساڵی 1979 وده‌نگ له‌سه‌ر یاسای گرێبه‌سته یاساییه‌كان ویاسای كار كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ودووه‌می بۆ كراوه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: بڕیاره سبه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسایی بنبڕكردنی مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان بكرێت وخوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هاوكاریكردنی رۆشنبیران وهونه‌رمه‌ندان بكرێت.
