داعش پیلانی تیرۆركردنی سه‌ركرده كورده‌كان داده‌ڕێژێت
ئه‌مڕۆ تۆڕی هه‌واڵه‌كانی عیراق "INN" له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ده‌ست به‌سه‌ر كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام "داعش"دا گیراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاندووه كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئهمدواییانهیدا له‌سه‌ر سنووری عیراق و سوریا، داعش بڕیاری داوه چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی كورد تیرۆر بكات.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه كه تۆڕی هه‌واڵه‌كانی عیراق ناوی نه‌هێناون، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه داعش بڕیاری داوه تیرۆریان بكات بریتین له "مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی تر".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و رێكخراوه ده‌ستیكردووه به هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پیلانه‌ی، هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی "داعش"یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه له‌لایه‌ن سه‌ركرده كورده‌كانه‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه دوای چه‌ند رۆژێك دێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بوونی چه‌كدارانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
خه‌ندان
