سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی داوا له ئۆباما ده‌كات، بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان پاتریۆس ره‌وانه‌ی عێراق بكاته‌وه
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، مه‌كین رایگه‌یاند، "ئێستاش كار له‌كار نه‌ترازاوه، ئه‌مه‌ریكا له توانایدایه ئه‌و توندوتیژییه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه هێور بكاته‌وه" به‌ڵام گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سوپای بۆ عێراق ره‌تكرده‌وه.
وتیشی: ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت هاوكاری سه‌ربازی هه‌مه‌جۆر وه‌كو یارمه‌تییه لۆجستییه‌كان و هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌پاچی پێشكه‌ش به‌عێراق بكات. له هه‌مانكاتدا، داوای له باراك ئۆباما كرد، "ده‌یڤید په‌تریۆس و باڵیۆز ره‌یان كرۆكه‌ر بۆ عێراق بنێرێته‌وه چونكه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی متمانه‌ی پێیان هه‌یه."
له 5ی كانونی دووه‌می رابردوو جۆن مه‌كین و هاوكاره‌كه‌ی لیندسی گراهام، به‌هۆی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی عێراق ره‌خنه‌یان له باراك ئۆباما گرت و به‌رپرسیارییه‌تی بۆشایی ئه‌منی و گه‌ڕانه‌وه‌ی قاعیده‌یان خسته ئه‌ستۆی ئۆباما.
