" بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی ده‌كه‌وێته‌وه مانگی سێ"
جنان به‌ریسم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی به‌فورات نیوزی راگه‌یاند، پێویست بوو پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتیی زوو بڕیاری لێ بدرایه، تا به‌زووترین كات ده‌ستبكرایه به جێبه‌جێ كردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به گوزه‌رانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، وتیشی: بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی دوا ده‌كه‌وێت بۆ مانگی سێی ئه‌مساڵ.
به‌وته‌ی به‌ریسم، هێشتا پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتیی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ده‌بوا بودجه‌ی گشتیی له‌مانگی دوانزه‌ی ساڵی رابردوو بگه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، تا له‌مانگی دووی ئه‌مساڵ ده‌ستبكرایه به خه‌رج كردنی.
به‌ریسم، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه دواخستنی بودجه‌ی گشتیی جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به هاوڵاتیان په‌ك ده‌خات، هه‌روه‌ك كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر ئاستی بژێویی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق.
به‌هۆی جیاوازیی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ، ئه‌مساڵیش بودجه‌ی گشتی وه‌ك ساڵانی پێشوو له‌كاتی خۆی دواكه‌وت و هێشتا بڕیاری له‌باره‌وه نه‌درا.
خه‌ندن
