عیزه‌ت دووری: هه‌ڵبژاردنی داهاتوو نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراق ناگۆرێـت
عیزه‌ت دووری، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌هرامی میسری رایگه‌یاند: \""تاوەکو ئێستاش خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی باشوور‌و فوراتی ناوه‌راست كۆتاییان نه‌هاتووه‌و به‌رده‌وامن\"".
سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا، دووری ده‌ڵێت: \""له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌ی ده‌كرا شۆڕشێكی نیشتمانی جه‌ماوه‌ری بووه و ئه‌وانیش پشتگیری‌یان كردووه بۆ سه‌رخستنی، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا شۆڕشگێرانی سووریامان له پیلانگێری ئه‌مریكا، ئه‌وروپا و په‌یمانی ناتۆ له دژی ئه‌و شۆڕشه ئاگاداركرده‌وه\"".
عیزه‌ت دووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد روویدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو ئیسلامییه تووندڕه‌وە ته‌كفیرییه‌كان خۆیان تێوه‌گلاند و شۆڕشه‌كه‌یان به‌لاڕێدا برد، وای لێهات ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له وڵاتانی عه‌ره‌بیش پشتگیری نه‌كه‌ن، لایه‌نگیری رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له رووخاندنی سووریا وه‌كو ئه‌وه‌ی له عێراق روویدا\"".
جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه \""ئه‌مرۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه هێمایه بۆ به‌رده‌وامی و به‌رگریكردن له‌و هه‌موو پیلان و هه‌وڵانه‌ی بۆ سرینه‌وه‌ی سوننه له ئارادان\"".
ئەو زیاتر گوتی: \""ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودیه نه‌بوایه، ئیرانی سه‌فه‌وی ده‌ستیده‌گرت به‌سه‌ر وڵاتانی كه‌نداودا و گه‌نده‌ڵیش له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا بڵاوده‌بوویه‌وه\"".
هه‌روه‌ك ره‌تیشیكرده‌وه، كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق هیچ له نه‌خشه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته بگۆرێت.
رووداو"
