پنتاگۆن فریای عێراق دهكهوێ
مهشق بههێزه تایبهتییهكانی نههێشتنی تیرۆر دهكات
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند بەنیازی تاوتوێکردنی پێشنیازێکن بۆ مەشقپێدانی هێزەکانی عێراق لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆ بەرەنگابوونەوەی تیرۆر.
پنتاگۆن بەنیازە پێشنیازێک تاوتوێ بکات لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە مەشقپێدانی هێزەکانی عێراق لە وڵاتێکی تر، ئەمەش بۆ یەکەم جاره شتێکی لەم جۆرە روودەدات لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
بهپێی ههواڵێكی تۆڕی ههواڵی (CNN)ی ئهمهریكی، وڵاتی ئوردن یەکێک لەو شوێنە هەڵبژێردراوانەیە. گوتیشی پێشتر حکومەتی عێراق پێشنیازێکی لەو جۆرەی رەت کردووهتەوە، بەڵام زیادبوونی توندوتیژییەکان لە فەلوجە و رومادی وای لە بڕیاردەرانی ناوەند لە ئەمهریکا کرد ئەو هەوڵە دووبارە بکەنەوە.
ئەوەی ئێسته لە عێراق روودەدات بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی سوپای ئەمریکی هان بدات بۆ دەستپێکردنی ئەو مەشقانە. پنتاگۆن پێشنیازەکەی لەسهر ئاستهكانی ئاژانسەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکی و وەزارەتە پەیوندیدارەکانەوە تاوتوێ كردووه، بەڵام هێشتا لەلایەن باراک ئۆباماوە قبووڵ نەکراوە و نەخراوەتە بەردەم حكومهتی عێراق.
تەوەری مەشقە سەربازییەکان دەربارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە چەکدارە توندڕهوهکانی وەکو قاعیدە و چۆنیەتی کەمکردنەوەی زیانەکانه لەنێو هاووڵاتیاندا.
باسنیوز
