عێراق لەمانگی رابردوودا زیاتر لە ٧٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرزی ئینگلیزی، عاسم جەوادی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاشكرای كردووە كە سەرەڕای خراپی باری كەشوهەوای عێراق لەماوەی مانگی رابردوودا بەتایبەت لە بەندەری باشووری عێراق، رێژەی هەناردەكردنی نەوتی عێراق لەچاو مانگی ١١دا زیادی كردووە.
هەروەها ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بۆ هەر یەك بەرمیل نەوت كە هەناردەی دەرەوەی عێراق كراوە، بڕی ١٢٠ دۆلار بووە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەروەها گوتی: بڕیارە وردەكاریی هەناردەكردنی نەوتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٣ لەكۆتایی مانگی یەكی ٢٠١٤ بڵاو بكەنەوە.
