ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر یاسایی زمانە فەرمییەكان دەدات

ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر یاسایی زمانە فەرمییەكان دەدات
بڕیار وایە كە لەكۆبوونەوەی ئەمرۆ پەرلمانی عێراق دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاساییەك بددات و یەكیك لەوانەش یاسایی زمانە فەرمییەكانە كە زمانی كوردی هاوشیوەی زمانی عەرەبی دەبێـت لەسەرجەم بەڵگەنامەكاندا بنووسرێت.


بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ سێ شەممەی پەرلمانی عێراق كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە، لەكۆبونەوەی ئەمرۆی پەرلماندا دەنگ لەسەر یاسای زمانە فەرمییەكان دەدرێت كە لەلایەن لیژنەی یاسایی ولیژنەی ئاسایش وبەرگری ولیژنەی مافی مرۆڤ خوێندنەوەی یەكەم ودووەمی بۆ كراوە وهەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسایی خزمەتگوزاری دەكرێت وخوێندنەوە بۆ یاسایی پێدانی هاوكاری بە هونەرمەندان ورۆشنبیران وهەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسایی گواستنەوەی دادگا كراوانی نێوان عێراق وئێران دەکرێت.

شایەنی باسە، دەنگ دان لەسەر یاسایی زمانە فەرمییەكان گرنگی زۆر بەزمانی كوردی دەدرێت. زمانی کوردیش دەبێت هاوشیوەی زمانی عەرەبی لەسەرجەم بەڵگەنامەكانی وەك پاسەپۆڕت وكارتی زانیاری وفۆرمی خۆراك وبەڵگەنامەی باری شارستانی وچەند بەڵگانەمەیەكی دیكەدا كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەر دەچێت، کاری پێ‌بکرێت.
Top