پێکدادانی چەکداری لەنێوان هێزەئەمنیەکان و چەکداران لە ئەنبار بەردەوامە
بە پێی هەواڵکی مەدا پرێس پێکدادانی زۆر توندو قورس لەنێوان هێزەکانی سوپاو چەکداران لەباکووری روممادی هەڵگیرساو تائێستاش لەنێوان هەردوولادا شەڕەکە بەردەوامە و پێکدادانی تووند لەنێوان هێزەکانی سوپا و چەکداران لە باکوری روممادی هەڵگیرساو چەندین جۆر چەکی قورس و سوک و مامناوەندی تێدا بەکاردەهێنرێت.
هەندێک سەرچاوە ئاماژە بۆ کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک کەس لە پێکدادانەکاندا دەکەن، تۆڕەکانی ئەنتەرنێت و پەیوەندیکردنیش پچڕاون لەو ناوچەیە. پۆلیسی پارێزگای ئەنباریش تەقاندنەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی ناو گۆڕەپانی خۆپیشاندنەکانی روممادییان ئاشکراکرد لەژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا.
رۆژی دووشەممە 12/30عەلی موسەوی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئاشکرایکرد پۆلیسی لۆکاڵی لەپارێزگای ئەنبار تەواوبوون لەلابردنی خێمە و چادری گۆڕەپانی خۆپیشاندنەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی لۆکاڵی پارێزگاکە، ئەوەش لە پەیجی فەرمی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە کە پۆلیس دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان دۆزیتەوە و پاشان ئۆتۆمێلەکان کۆنترۆلکراون . هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد : کە ئەم چالاکیانە بەبێ هیچ زیانێک ئەنجامدران پاش هەڵهاتنی رێکخراوی قاعیدەو ئەندامەکانی لە چادرگەکەوە بەرەو شارەکە. لەلایەکی دیکەوە : نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق دوپاتیکردەوە ئەو پرۆسە سەربازیانەی لە ئەنبار ئەنجامدەدرێت عیراقیەکانی یەکخست لەدوای هێزەچەکدارەکانەوە، ئاماژەشیدا : بەرۆڵی خێڵە عیراقیەکان و پشتیوانیکردنیان لە هێزەچەکدارەکان و دەزگا ئەمنیەکان لە سەپاندنی ئاسایش و رزگارکردنی عیراق لە (داعش).
