هاشمی، ده‌ستی له پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق كێشایه‌وه
تارق هاشمی، له ئه‌نجامی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره رایگه‌یاند: \"ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم له پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار راده‌گه‌ینم\"".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ده‌ستی به پۆسته‌كه‌یه‌وه گرتووه: \""چونكه به‌پێی یاسا تائێستاش من جێگری سه‌رۆك كۆمار بووم، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی خه‌ڵكی ئه‌نبار، چونكه هیچ به‌هایه‌ك بۆ ئه‌و پۆسته نه‌ماوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی گه‌شتووه‌ته رێگه‌یه‌كی داخراو، ئه‌وه‌ش سهلیمێنرا، كه پڕۆسه‌ی سیاسی له لایه‌ن نوری مالیكی_یه‌وه، رفێندراوه\"".
تارق هاشمی، داوای له سوننه‌كانی عیراق كرد یه‌كڕیزبن له به‌رامبه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی روون‌دا، وتیشی: \""ئێمه زۆر پێویستیمانه به وڵاتێكی كه‌نداو سه‌رپه‌رشتیمان بكات، پێمباشه ئه‌و وڵاته‌ش سعودیه بێت، داواش ده‌كه‌م سعودیه هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر قه‌یرانی عیراق رابگه‌یه‌نێت\"".
تارق هاشمی، جێگری لهسهركارلابروای سه‌رۆك كۆمار، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به دۆسیه‌ی تیرۆر، عیراقی به‌جێهێشت و رووی كرده توركیا، دواتر له لایه‌ن دادگاكانی عیراقه‌وه به‌شێوه‌ی غیابی حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو.
خه‌ندان"
